کاروان عوسمان – ئەی رەنگ زەردە
ئەی رەنگ زەردە
وتنی: کاروان عوسمان
ئەی ڕەنگ زەردە
ئەی بنیاد نەرانی زەمان
خاوەنی ئازارو دەردن
ئێوەی مەزن
بەجارێك هەر دوور بن لە بەش
بەبێ گوناح
دەم بنێنە ناو خوێنی گەش
بەڵام …ئەنجام
بەڵام … ئەنجام!
ئەی کە ئەنجام مژدەیەکی بێ پایانە
تابزانن رەنگ دزەکان ئەم جیهانە
فرمان و جوڵەو روکاری
گش هەردو و کێو و رووباری
موڵک و تاپۆی هەژارانە
ئەی چاوانی بە قوڵا چووی
مناڵ و لاوی زەحمەت کێش
کە سەرنجتان ئەخوێنمەوە
سكالای زۆری دەردو ئێش
بەس بریقەی چاوەکانتان
برووسکەی هەوری بەهارە
دەنگ و زەنگێك بەکارە