حەمە جەزا – ئەی پەری
ئەی پەری
ووتنی: حەمە جەزا
شیعر: ئەکرەم خامۆش
وا ئــەڕۆى و جــێــم ئەهــێڵــى بــۆ ســبەى
ئـــەم دڵــە ديــلـــەش لـــەگەڵ خۆتا ئەبەى
چی ئەمــێــنــێ بــۆ مــنیــش دەردەسـەری
چـــۆن ئــیتر نــاگریــم لەبــەر بێ هاوسەری
ئەی پەری هەر شیوەن و ئاخ و ژانە یادگاری
ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیـنی کـورتی دڵداری
لەگـــەڵ کـــۆچت شیوەن بــۆ من بە جێمـــا
مـــاڵئـــاوایم کرد لـــە ئــــاسۆی گەنجیمــــا
ئەی پەری هەر شیوەن و ئاخ و ژانە یادگاری
ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیـنی کـورتی دڵداری
کە ڕۆیشتــی بەجێت هێشتــم کە ڕەنجــای
لە هێـــلانەی خۆشەویستیـــم نە گونجـــای
لە پاش کۆچت وەك غەریبـــــێ ئەگـــــەڕێم
هەر ئــــــــەڕۆم و ناشــــــارەزای سەرە ڕێم
تۆش پەیامـــــی ڕاستەقینەی دڵـــــــــداری
بنێرە بۆ گــــــــەروی یــــادێ بە دیــــــــاری
ئەی پەری هەر شیوەن و ئـاخ و ژانە یادگاری
ئــاخ چـەند تـــاڵ بــوو ژیــنی کـورتی دڵداری !
التعليقات مغلقة.