نەجمەدین غوڵامی – شەوانە
شەوانە
ووتنی:نجم ا‌لدین غولامی
شــه‌وانــه ئـــــه‌و ده‌مانه‌ی شــه‌و ده‌گاته كاتــی نیوه‌ی شه‌و
خــه‌ڵك نــوستوون،له چاوی من كه‌سه‌ر دیسـان ڕه‌واندی خه‌و
سكووتێكی بــه‌ســــام ســـه‌رتــاســـه‌ری ئـه‌م دێیه داده‌گرێ
دڵێی هه‌ر زینده‌وارێكی هـــــــه‌یــــه لــــــــه‌و دێیه‌دا ده‌مـــرێ
له هیچ لا خشپه‌یك نایه،چـــرای مـــاڵــێــــكی نــایـیـســـــێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ ده‌خوشم وه‌كـــــوو نیـســـێ
تاكــــو و ته‌نیـــا به ئـــارامــــــی ده‌چـــم بـۆ گرده‌كه‌ی به‌ر دێ
به دڵته‌نگی و كز و خه‌مناكی ڕاده‌كـــشــێـــم له‌ســـــــه‌ر بەردێ
ده‌كه‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵــده‌مژم شــنه‌ی شـــه‌وبـا
شه‌و بێده‌نگی چه‌ند خۆشه،هه‌میشـه خۆزگه هه‌ر شــه‌و بـــا
وه‌كــوو ئــاواڵـــی چاك ئه‌ستێره‌كــان گـــوێ ڕاده‌دێرن بـۆم
هه‌تا بۆیان به‌یــان كه‌م موو به مـــوو ڕازی ده‌روونــی خۆم
كــوڵـــم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جـــاره و لــه بـــه‌ر ده‌ردم ده‌نـالێـنـم
هـــه‌تا ئــاوری دڵـم ده‌كوژێته‌وه ئـــه‌ســرین ده‌بـــارێنــــــم
شــه‌وانه گه‌ر نه‌كه‌م ئــه‌و شـــــیوه‌ن و نــاڵین و گــــریانــه
ده‌سووتێنێ وجودم ئــاگـری ئــه‌م جـــــه‌رگه بــــریـــانه
بـه‌ڵێ گــــریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌كا ناســــۆڕی دڵ مه‌رهه‌م
كوڵ و كــۆم دادمركێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵـــــی من خـه‌م
*** سوپاس بۆ کاك ئاری صلاح بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکستە ***