Mazhari Xalqi – Hay Nar

Mazher Xalqi

مەزهەری خالقی – هەی نار

هەی نار
ووتنی: مەزهەری خالقی

هۆنراوەی: نالی(مەقام)، فۆلکلۆر
میلۆدی: فۆلکلۆر
ئەرێنج: بابەک ڕادمەنش
لەندەن، ١٩٨٦

مەقام:
لە دوگمەی سینە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ، هەر وەکوو شێت
بەڕوو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
دەپێون ئاوی بەحری خوێ، بەپێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان

خۆشم ئەوێی بەقەد جوانی
زیاتر لەوەی خۆت ئەیزانی
گیرۆدەت بووم، خۆیشت ئەیزانی

خۆشم ئەوێی بەقەد چاوم
بەقەد دڵی هەڵگیرساوم
هەر تۆم ئەوێ، هەتا ماوم
هەی نار، هەی نار، باوانم یار
هات و ڕۆیشت، یار بە لەنجەولار

دیسان دەرکەوت گەردەن ناسکە
وەنەوشە ڕووت، زیوین باسکە
ئەی هاوار  چەندە ناسکە
هەی نار، هەی نار، باوانم یار
هات و ڕۆیشت، یار بە لەنجەولار

ئاگرێ لەجەرگم دەگەڕێ
تا نەمکوژێ لێم ناگەڕێ
تۆ بێی بۆ لام دادەمرکێ
خۆزگە من و تۆ تامردن
خۆزگە من و تۆ تامردن
وەک زوڵفت بین، دەست لەگەردەن
هەی نار، هەی نار، باوانم یار
هات و ڕۆیشت، یار بە لەنجەولار

Print Friendly, PDF & Email