Roj Karim – Chawakam

ڕۆژ کەریم

ڕۆژ کەریم – چاوەکەم

چاوەکەم
ووتنی: ڕۆژ کەریم
چاوەکەم، چاوم لێت بوو
لەژێر چاوت سەیرت دەکردم
چاوەکەم چاوم لێت بوو
بەرەو دنیای خۆت ئەبردم
سوێند بە مەستی ئەم چاوانە
بە ئەشقی شەم بۆ دێوانە
تاکو ئێستا کەس وەکو تۆ
دڵی نەکردووم بە نیشانە
چاوم لێت بوو وەک شازادە
داگیرت کرد وڵاتی دڵ
بووم بە کۆیلەی هەتا هەتات
تەوقی ئەشقی تۆم کردە مل
ئەبووی بە شاخ، ئەبووم بە بەفر
بووی بە ئاسمان، منیش بە هەور
لە باوەشی گەرمی تۆدا
ئەبووم بە ئاو یان بە ئاگر
بەڵام گیانە تۆ بێدەنگ بوویت
منیش بێدەنگ، هیچمان نەوت
چونکە بەختی دڵ وەکو شەو
زۆر ئەترسا لە ڕۆژی ڕووت
تازە تۆ بووی بە ئەفسانە
بە چیرۆکی ئاشقانە
بووی بە خەون، بە یادگاری
ئاخ لە دەستی ئەم زەمانە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.