Bahjat Yahya – Hawary Wijdan

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – هاواری ویژدان

هاواری ویژدان
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاوازو هۆنراوەی: بەهجەت یەحیا
ساڵ: ١٩٩٨

خەڵکی ئەڵێن بۆچی هێندە گۆرانی بۆ عەشق ئەڵێی
لێم ئەپرسن شەیدای چی بووی، ئاوا بە کوڵ بۆی ئەسووتێی
یا پێم ئەڵێن چییە لالۆ، ئاوازەکەت بۆ خەمبارە
بۆچی ئەشك بە ڕووخساری هۆنراوەکانتەوە دیارە
نازانن کە هاواری من، گۆرانییە و لایلایەیە
ئەوەی نەیدیبێ نازانێ عەشق چ ژانێکی هەیە

گۆرانی پەیامی ڕۆحە و ئاوێنەی ناخی ئینسانە
تەنها ڕێگای دەربڕینی داخی دەروونی عاشقانە
شیعر هاواری ویژدانە، کڵپەی سۆزگرتنی گیانە
مۆسیقا بوورکانی سینە و لێزمەی بارانی چاوانە

ڕەوتی ژیان چۆن ڕێ ئەکا، ئەگەر خۆشەویستی نەبێ
یاخود کاروانەکەی مێژوو، بەبێ عەشق بۆ کوێ ئەچی
عەشق نەبێ، ژیان ئەمرێ، جیهانی دڵ وێران ئەبێ
کوانووی کام دڵەی پڕهەستە، وەك سەهۆڵبەندانی لێ دێ

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.