بەهجەت یەحیا – بەدوای عەشقا
بەدوای عەشقا
وتنی: بەهجەت یەحیا
ئاواز و هۆنراوە: بەهجەت یەحیا
مۆزیك: ئەنوەر قەرەداغی
ساڵ ١٩٩٤
بەدوای عەشقا کە وا من وێڵی شارانم
وەك برینداری زەبری گەسەی مارانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ یاران حەشر نەکرێم
حەلیفێكم لە خێڵی شێخی سەنعانم
کە حاڵی خۆم ناتوانێ باس کا زمانم
لەناو فرمێسکی خۆما غەرقی تۆفانم
ئیتر تا کەی وەکوو مەجنوون شیفا ندرێم
دەسا بۆنایە، کوا حەکیمی لوقمانم
بادەی عەشقی نۆشیوە هەست و وێژدانم
کە بەدمەستم لێم مەگرن، چییە تاوانم
ئیتر بۆچی لەگەڵ مەستان حیسان نەکرێم
کەمن هاوجامی بادەی پیری موغانم
التعليقات مغلقة.