عەدنان کەریم – ماهی من
ماهی من
وتنی: عەدنان کەریم
شیعر: نالی
ماهی مـن تـەنها مـەهـێـکـە سـەد نوجومی مەحو کرد
یـــــاری مــن تــەنهـا گـوڵـیـکـە سـەد هـەزاری گـرتـووە
خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر
مات و حەیرانم کە عەر عەر کەی هەناری گرتووە
شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو
سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی ثیماری گرتووە
لەعلی شەککەر باری تۆ تێراوە، شەککەر باریە
لێوی میحنەتباری من بێ ئاوە، باری گرتووە
ئەژدەهای زوڵفی لەدەوری گەنجی حوسنی حاریسە
حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەر تا بەخواری گرتووە
ماهی من تەنها مەهێکە صەد نوجومی مەحو کرد
یاری من تەنها گوڵێکە صەد هەزاری گرتووە