کەریم کابان – نازنم چۆن خۆشم ویستی
نازانم چۆن خۆشم ویستی
وتنی: کەریم کابان
هۆنراوەی: د. فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجی / هه‌ولێر / ئایاری 1984
نازانم چۆن خۆشم ویستی
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی
خولیای عه‌شقت هه‌موو شه‌وێ
فرمێسكی تازه‌ی لێم ئه‌وێ
تۆ هه‌وێنی شعری تازه‌ی
شه‌وانی پڕ ئه‌ندێشه‌می
تۆ برینی به ئازاری
رۆژانی پڕ له كێشهمی
له‌هه‌ر كوێ بم خۆشم ئه‌وێی
له هه‌ر كوێ بی بیرت ئه‌كه‌م
ئه‌و جێگایه‌ی تۆی لێ نه‌بێ
بۆنی غه‌ریبی لێ ئه‌كه‌م
كه هه‌ست به دووری تۆ ئه‌كه‌م
باڵدارێكم به بێ لانه
كه من هه‌رگیز به تۆ نه‌گه‌م
ئیتر بۆ نه‌بمه دێوانه