Taher Xalili – La Qandili Sarbarzawa

Tahri Xalili

تاهیری خەلیلی – لە قەندیلی سەربەرزەوە

لە قەندیلی سەربەرزەوە
وتنی: تاهیری خەلیلی

لە قەندیلی سەربەرزەوە وەڵامت بۆ دەنێرمەوە
شەهیدبوونم شانازیە هاوڕێ ڕەنگە نەتبینمەوە
هێزی پێشمەرگە نابەزن هەمووی شۆڕشگێڕن ئەمڕۆ
شەهیدبوونمان شانازیە دایکان بۆمان مەکەن ڕۆڕۆ

زۆر لە مێژە ژانی گەلم دەسووتێنێ جەرگ و دڵم
ژان دەچێژم دەیپارێزم ئاو و خاک و مەتارێزم
هێزی پێشمەرگە نابەزن هەمووی شۆڕشگێڕن ئەمڕۆ
شەهیدبوونمان شانازیە دایکان بۆمان نەکەن ڕۆڕۆ

هاوڕێی شەهید لەبیر مەکەن ڕێگەی قازی قەت وون مەکەن
هاوڕێیان ڕۆژی هیممەتە سەفی دووژمن گشت لەت لەتە
ڕۆژی تۆڵە هەستاندنە بەیداخی سوور هەڵکردنە
هێزی پێشمەرگە نابەزن هەمووی شۆڕشگێڕن ئەمڕۆ
شەهیدبوونمان شانازیە دایکان بۆمان نەکەن ڕۆڕۆ

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.