Najmadin Xulami – Bahara Bulbul

Najmadin Xulami

نەجمەدین غوڵامی – بەهارە بولبول

شیعری: ئەخۆل
وتنی: نەجمەدین غوڵامی 


بەهارە بولبول، بولبول بەهارە
سەرەتای ناڵەی ئەزیزەکەم سەودایی زارە
وەرە بناڵین بە جووت لەشەودا
ئێمە شەو بێدارئەزیزەکەم، بێ خەم لەخەودا

وا بەری بەیان سفیدەی نواند
تەم و تاریکیی ئەزیزەکەم لەگوڵشەن ڕەواند
دەشت و کێو هەمووی بە گوڵ خەمڵیوە
بەرگی بووکێنیی ئەزیزەکەم تازەی پۆشیوە

هەوری بەهاریی لە گەرد و خولدا
چیمەن گەردانەی ئەزیزەکەم شەونم لە ملدا
لاگیرەی زێڕە قەتارەی گوڵزار
هەیاسەی پشتە ئەزیزەکەم زنجیرەی ڕووبار

بەڕەزا پرچی پەخشان کردەوە
شنەی بای شەماڵ ئەزیزەکەم شانەی کردەوە
نێرگز بە پەنجەی یادی لێلاخان
ڕووپۆشی لادا ئەزیزەکەم، سەرمەست و خەندان

پەڕەندەش  ئەچنە سەر لقی درەختان
هەر یەک ئاوازێ ئەزیزەکەم ئەڵێن بۆ بەیان
پۆڕ بە گەناسە و قومریی بە ئاواز
بوون بە دوو یاریئەزیزەکەم هاودەم و هاوڕاز

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.