Najmadin Xulami – Azizm wara lam

najmadin xulami

نەجمەدین غوڵامی – ئازیزم وەرە لام

ئازیزم وەرە لام

وتنی:نەجمەدین غوڵامی

ئازیزم وەرە لام تۆ ژیانی 
تۆ ژیانی دڵەی کامەرانی
لە دەردی دڵم باش ئەزانی
سا وەرە ناخۆشە چاوەڕوانی

 

کەنیشکی کوردستانی خان و مانی
کەوی لالەزاری دەم بەیانی
ئاواتی دڵەی ئاشقانی
نەو گوڵی باخچەی بەهارانی

تەواری بەسامی لوتکەکانی
لە دڵم شل دەگری بە ئاسانی
بەرزە فڕ و سرك و لەبەر دڵانی
ژیکەڵە و نەشمیلەو زێدە جوانی

شکۆفەی گەشاوەی سەر چڵانی
بە ڕەزای بەخشانی بنارانی
بژوێنی ڕۆخی ڕوبارانی
بولبولی بە نەغمەی سەر بەردانی

وەنەوشەی ژاکاوی نسارانی
گوڵاڵە سورەی سەوزەڵانی
بەرخەڵە مزی هەوارانی
چی بڵێم شیرینتر لە گیانی

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.