میکائیل – من وەکو بولبول
من وەکو بولبول
وتنی: میکائیل
من وهکوو بولبول لهناو باخا گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن کاتی فەسڵی نەوبەهار
دەمچنی تاك تاك گوڵاڵەی ئاڵ و بۆندار و دیار
گشتی بێ سوود بوو لەلانکەی بۆ جوانی کوڵمی یار
وەرە یار شیرین نیگار ئەی نەمامی ناو گوڵزار
زۆر جوانم دی بە چاو وەك ئاسك و باڵا چنار
شۆخ و شەنگی دەشت و دێهات ناسك و نازداری شار
ئەم جوانانەی کە سەرپشکن لە خاکی نیشتیمان
هێشتا نەمدیبو وەکوو یار دیمەنی شیرین نیگار
بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت ئەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکا و لولت دایمە هەر شینمە
هەر وکوو پوش و پەڵاش کەوتوم لە کوچەی یاردا
گێژەلوکەش نامفڕێنی، چونکە کابەی دینمە
التعليقات مغلقة.