کاروان عوسمان – سۆزی باوکێتی
لـــە نــێـــو ئەم گــەڵا وەریـــنـا بـاران لاشەم ئەشــواتــەوە
هــەر دڵــۆپـێ لـەم بارانە سۆزی تـۆم بــیر ئەخــاتـــەوە
ســۆز و نــازی پــڕ لە هەستی باوکێتی تۆ
کە لە ناکاو بـۆ دوایـن جار لە ئێمە بووی
ئـەم سەفــەرەی کــردت زوو بــوو
بابـە زوو بوو بەجێت هێشتین
ئێجگار زوو بوو بەجێت هێشتین
لەگەڵ کـۆچتا گـەڵا وەری و تـەنهـایی ڕووی لە ژینمـان کــرد
هەزاران یادگاری جوانیش بوون بـە ژوورێـکی سـارد و سـڕ
چاوم کوێر بێت کە نەم بینی دوا سرنــجی مــاڵـئـاوایــی
هەتـا تێر باوەشت پیاکەم بـچـێـژم ســـۆزی بــاوکــێـتـــی
هیچ هەستی بە سۆز ناگات
بابە زوو بوو بەجێت هێشتین
ئــێــجــگــــار زوو بـــوو بـــەجــێـت هـێـشتـن
کـە ئـــێــواران ڕوو لە شـار و کـــۆڵانـەکـەی ئێمە دەکا
هاوڕێـکـانـم بـــە خــــەنــــدەوە بــــەرەو پـــیــری بــــاوکـیــان ئـــەچــــن
هـــــــەر بــــــــە تــــــەنـــــها ئێمە نەبێت لـــە کــۆڵانا
بە مل کەچی کۆڵێک فرمێسك لە چاوانا
چاوەڕوانین وەکو جاران لە سەری کۆلان دەرکەوی
ئەم سەفەرەی کردت زوو بوو
بابە زوو بوو بە جێو هێشتین
ئێجگار زووبوو بە جێو هێشتین