Karwan Osman – Agar Hati Tanya wara

كاروان عوسمان

کاروان عوسمان – ئەگەر هاتی تەنیا وەرە

هۆنراوەی: عەبدوڵا پەشێو

ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
 ئه‌و بارانه‌ په‌ستم ئە‌كا
كه‌ ڕه‌شه‌بای له‌گه‌ڵدا بێ.
په‌ست ده‌بم به‌و گوڵه‌گه‌نمه‌ی
له‌گه‌ڵ ژه‌نگا…………
په‌نجه‌یان تێك هه‌ڵكێشابێ

ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره
بێ ڕه‌شه‌با و بێ ده‌نگ وه‌ره
ئه‌ی گوڵه‌گه‌نمی زێڕكفتم
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره‌
هەروەك لە ناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چا

 

 

 

Print Friendly, PDF & Email