Karwan Osman – Ewaraya

Karwan Osman

کاروان عوسمان – ئێوارەیە

هۆنراوەی: فەریدون عەبدول بەرزنجی

دەسا چیتر نەمامی حەز لە خاکی دڵما مەڕوێنە
ئێوارەیه‌ و دەمەگەڕێ و شه‌قامەکه‌ مەھەژێنە
ئەو لاوانەی لەسەر ڕێتە دڵیان مشتێ گۆشت و خوێنە
ئێوارەیە و دەمەگەرێ و شه‌قامەکە مەھەژێنە

ئێوارە دێ و خەڵکی ھەموو چاوەڕوانن
تا تێپەڕی و بەتاسەوە بۆت بڕوانن
منیش وەکوو ئەو لاوانە چاوم تینوی سەرنجێکە
تامەزرۆیە و سەرنج ئەدا لەنیگای ئەو چاوە شینە

تێ ئەپەڕی و ھەنگاوەکان ونت ئەکەن
ئەی شۆخەکە ھەنگاوەکان بۆ کوێت ئەبەن
ون ئەبیت و ئەم لاوانە بە شوێنتا بێ سەر و شوێنە
ئێوارەیەو دەمەگەڕێ و شه‌قامەکە مەھەژێنە

 

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.