Azhdar Wahbi – Ax la Dli mn

Azhdar wahbi

ئەژدەر وەهبی – ئاخ لە دڵی من

ئەی ئەو کەسەی پیرت کردم، ساڵانێک بوو ئاشقی تۆ بووم
ئەی ئەو کەسەی بیرت ئەکەم، بۆچی ڕۆشتی و بەجێت هێشتم؟
لێوم تینووی ماچەکانتە و چاوانم بێ تۆ هەڵنایە
بۆ ئەم ئەشقە تەمەن کورتە، ئێستا چی بڵێم ئەی خوایە؟

ئاخ لە دڵی من، ئاخ لە دڵی من
ئاخ لە زەمانە، هەر دەرد و ژانە
خەم دای پۆشیوە و دەردم گرانە

سوێن بە خاک و خۆڵی سەر ڕێت، سوێن بەو حەزەی لە دڵمایە
هەر بەهیوای بینینی تۆم، تا ڕووناکی لە چاومایە
دڵم ئەڵێی دڵی دایکە و قوڵپەی گریان لە ناخایە
هەر زامێکم یادگارییەکی تۆی ئازیزی لە ناخایە

ئاخ لە دڵی من، ئاخ لە دڵی من
ئاخ لە زەمانە، هەر دەرد و ژانە
خەم دای پۆشیوە و دەردم گرانە

ئاخ لە دڵی من، ئاخ لەم زەمانە
بۆ خۆت ڕۆشتی و ئارامت گرت
دنیا لای تۆ بەس سەفایە
چیم لێ دێ، یا چیم لێ نایە
ئارەزووی خۆت لا ڕەوایە

ئاخر خودا لەم ڕۆژگارەش، کەسایەتی وا نامێنێ
دڵسۆزێك شك نابەم تاکوو لەم حەسرەتە دەرمبێنێ

 

 
Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.