کاروان نوری – کەمەغریب دێت
کە مەغریب دێ تاکە هاوڕێم
شەقامێکە وەک خۆم تــەنیا
پیاڵەی شعر لە یەک ئەدەیت
ئەو بۆ گەڵا من بۆ دەریــــــا
ئاخ دەریا گیان ئەی بەهەشتی
کراس ڕەشی جیهانــــی من
ڕوو لە من بە بەم مەغریبە
هەتا ماوە ژیانی من
کە مردیشم بڕۆ خاکی
حەرفەکانم چەترێک هەڵدە
شعر ڕۆحی دوای مردنمە
لەگەڵ ئەودا پیاڵە هەڵدە
لەگەڵ ئەودا بە یادی من
هەناسەتان تێکەڵ یەک کەن
لە ئاسمانی بەختیاریدا
باڵی ماچتان لە یەکتر بەن
ئەوسا تەرمی پڕ لە مێروو
گۆڕستانیش پێدەکەنێ
وەکو جاران سەری عیشق و
چاوی شەقام ئەجوڵێنێ
کە مەغریب دێ تاکە هاوڕێم
شەقامێکە وەک خۆم تــەنیا
پیاڵەی شعر لە یەک ئەدەیت
ئەو بۆ گەڵا من بۆ دەریــــــا
https://www.youtube.com/watch?v=quwiPINe_MA