رۆجان – پەپولەی ئازادی
ووتنی: رۆجان
دەرهێنانی: حەمید شافیزادە
بۆ مەزرای ئاواتی من، تۆی نەوگوڵی ئیشق و وەفاداری
بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم، ئەتۆی ئاوازی دڵداری
لە بەحری بێ پەی ژیان، ئیشقی تۆ لە دڵ، کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
پەپوولەی ئازادی ناو پاخچەی دڵداری و ئیشق و سەفا بووین
بەخوا زۆر حەیفە گوڵم، ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین
لە بەحری بێ پەی ژیان، ئیشقی تۆ لە دڵ، کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمی ژینی من ڕێگای نەجاتم بوو
لە بیرت چوو ئەو شەوە، ئاسمانی ژین، ئەستێرە باران بوو
مەلی ڕوح لە ئیشقی تۆ، ئەی نازەنین، مەست و غەزەل خوان بوو
وەرە دیسان با لە نوێ، ئیشقی وەسڵی تۆ بمخاتە ڕووناکی
ڕووبکەین لە قیبلەی وەفا، سەرمەستی و سەفا، هەردوو بە دڵپاکی