ماریا هەورامی – مەیلی جودایی
مەیلی جودایی
ووتنی: ماریا هەورامی
بـــهینــی مــن و تـــۆ مـــن و تــۆ نــه‌بــوو
بـــاســی جیــایـی گفتـــــــووگــۆ نــا
دیسان مــــن و تــــۆ، من و تـــــــۆمــانـــه
باســــــی جیایــــــــــی گفتـــووگــۆمــانــ
دییــهم نـــهونـهمــام، نهوتـــوڵی ســـــاوا
پـــــهژارهت وهبــــان ئـــه‌م دڵــــــمه لاوه
دێیــــــــت و ڕادهبــــــوری جەردە ئاســــایــی
نه ســــڵامــــت هه‌س، نــه مهرحهبایــــێ
تــهپـڵ و نهقـــارهی ڕســوایـیم لێــــــــدهن
خهبـــــهر شهیـــــدایم به شـــار و دێ دهن
مـــۆرێ بهدنــــامی به‌ن له پێشـــــانیــــــم
“یـــــارم بــهن نهیـــژن ” شێتــــم له دوایــی
یان مهســــلوبم كـهن مهسیــح ئاســایی
مـــهحــاڵه ئـــازیز مهیـــــلی جـــودایـــی
التعليقات مغلقة.