Kizhan Ibrahim Xayat – Maro

Kizhan Ibrahim

کیژان ئیبراهیم خەیات – مەڕۆ

مەڕۆ 
ووتنی: کیژان ئیبراهیم خەیات
ئاواز و تێکست: سۆران ئیبراهیم خەیات

لە بیرت دێ پێم ووتی تۆخوا مەڕۆ
تۆی هەموو ژینم ژیانم بووە بە تۆ
پێم ووتی ئەم دنیایە لێرەوە ..
تا ئەوپەڕی گەر بگەڕێێ
کەس نابینی وەکو من بێ بۆتۆ

من پڕ بە دڵ تۆم ویست..
پڕبەدڵ تۆم خۆشویست..
بڕوات بێ لە خۆم زیاتر
تۆم خۆشویست …
هەرچیم هەبوو هی تۆبو
هەرچیم ئەکرد هەر بۆ تۆبو…
پاڕامەوە مەڕۆ تۆ هەر نەتویست.

لە پاش چی دێیتەوە پەشیمانی
ئەڵێی هەڵە بووم بمبورە نەمزانی
لە پاش تۆ دڵم وێڵ بوو
زۆر بۆت گەرا هەتالێم وون بوو
چۆن بتوانم بەبێ دڵ
تۆم خۆشبوێ وەك ڕابردوو

من پڕ بە دڵ تۆم ویست..
پڕبەدڵ تۆم خۆشویست..
بڕوات بێ لە خۆم زیاتر
تۆم خۆشویست …
هەرچیم هەبوو هی تۆبو
هەرچیم ئەکرد هەر بۆ تۆبو…
پاڕامەوە مەڕۆ تۆ هەر نەتویست.

Print Friendly, PDF & Email