لە دەفتەری سینەمایە – عەدنان کەریم
ووتنی: عدنان کەریم
لە دەفتەری سینەمایە سەرجەمی ئاهو نەڵەی دڵ
زامەکانم ئەهەژێنیت دەرونم وا هاتۆتە کوڵ
چاوی سەرنجت هەڵدێنی لە ئاستی پەیکەری گیانم
ئەزانی بۆچی بە باچوو هەموو تەمەن و ژیانم
ئەگەر هاتە بەر گوێ و دەنگی هەراو کڕێوەو تۆفانێ
هەموو هەناسەی ساردمە کەوا بونەتە زریانێ
بەدوای ڕەنجی چەن ساڵەیان وێڵن هەردەم بۆتە گەڕێن
تۆفانی نوحە ئەم جارە سەر لوتکەکانیش ئەگەڕێن
ئەمان دەسا دەخیلت بم لەشکری ناز بکێشەوە
شەڕوشۆڕ دامەگیرسێنە بۆ ئاشتی وەرە پێشەوە
لە دەفتەری سینەمایە سەرجەمی ئاهو نەڵەی دڵ
زامەکانم ئەهەژێنیت دەرونم وا هاتۆتە کوڵ