نەریمان بابان – هیچ مەڵێ
هیچ مەڵێ
ووتنی: نەریمان بابان
هیچ مەڵێ لە چاوتا هەموو شت ئەبینم!
بێ دەنگ بە تۆ نەمایت تۆڵەی چیت لێسێنم!
بۆ هاتوویت چیت ئەوێ لە کام خەم ئەپرسیت؟
پێی ناوێ تۆ دوو دڵ بیت لە تۆڵەم بترسیت؟
هیچ مەڵێ بێدەنگ بە بێدەنگ بە هیچ مەڵێ
بەس پێم بڵێ چۆنت توانی من لە بیر کەیت!
ڕۆژانی پڕ چاوەڕوانی و یەکەم بینین لە دڵ دەرکەیت
بەس پێم بڵێ کێ وەکو من کێ وەکو من خۆشی وویستی!
ئازارێکت بۆ جێ هێشتووم لە و دنیاش دەنگم نا بیستی
هیچ مەڵێ بێدەنگ بە بێدەنگ بە هیچ مەڵێ!
ئێستا هاتووی چیم پێ ئەڵێیت چی پاداشتی ئەم خەمەیە
لە فەرهەنگی منی ئاشق ووشەی تۆڵە کەی جێی هەیە
بۆچی هاتووی کە ئەزانی چاوەکانم تۆ نا بینێ
هەنگاو بنێ لێرە وون بە با هەناسەم نەتسووتێنێ
هیچ مەڵێ بێدەنگ بە بێدەنگ بە هیچ مەڵێ
التعليقات مغلقة.