Ahmed Xalil – Frmesk

ئەحمەد خەلیل

فرمێسك – ئەحمەد خەلیل

فرمێسك
ووتنی: ئەحمەد خەلیل

ئەی یاری دوور وەڵات نەمتوانی بگەمە لات
کە بێدەنگ تۆ نازانی من چیم بەسەر هات

بڕوام پێبکە مەرگم بینی تۆ لە کوێ بووی ئەی یار
دەرمانی دەردم تۆی نەهاتی تەنها یەک جار

تازە تەمەن بە جێی هێشتم
خەزان بوم نەم دی بەهار
ئێستا من ئەژیم لە ناو چوار دیوار

مەگری بۆم کە مردم مەیرێژە فرمێسک بۆم
نایبیستی لە من بڵێم عاشقی تۆم

بە مۆسیقا بەڕێم کەن شیوەن مەگێڕن بۆم
تا کە ڕێگا گۆرانییە دەلیلە هەستی خۆم

Print Friendly, PDF & Email