دەربارەی ئێمە

لۆگۆی تێکستی گۆرانی

ىەرێزان ئەم سایتەمان درووست کردوە بە مەبەستی ئەرشیف کردنی هونەری گۆرانی کوردی، و بە هیوای خزمەتکردنی هەوادارانی گۆرانی کوردی. بە پێویستمان زانی سایتێکی کوردی هەبێت بۆ شیعری، تێکست یاخود لێریکسی گۆرانی کوردی وە بۆ هەموو کەس بەردەست بێت. بە گرنگی ئەزانیین ئەرشیفێکی تێکستی گۆرانی کوردی درووست کەین، هەروەك چۆن زۆربەی هەرەزۆری ووەڵاتانی جیهان ئەم خزمەتگوزارییان پێشکەش کردووە بە بێ بەرامبەر.

ئەم سایتە ساڵانێكی زۆرە بە هەوڵی تاکە کەسی درووست کراوە، وێرای پارەیەکی ساڵانە کە لە پێناو درووست کردن و مانەوە ئەم سایتە خەرج ئەکریت، هەروەها کاتێكی زۆریشی پێویستە بۆ بەڕێوبردنی و دەوڵەمەندن کردنی بە بابەتەکانی. بەهیچ شێوەیەك هیچ جۆرە داهاتێك لەم سایتە بەدەست ناهێنین.

زۆر جار پێویستمان بەوەیە تێکستی گۆرانیەکی کوردی تایبەت بزانین، بەڵام لەبەر نەبوونی سەرچاوەی بەردەست ئەم کارەمان بۆ ناکرێت. بۆیە ئێمەش بە پێویستمان زانی ئەم کەلێنەی کە هەوادارانی گۆرانی کوردی بە دەستێوە دەناڵێنن پڕ کەینەوە.

هەڵبەتە ئەم کارە کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە ماندووبوونێکی زۆرەو کاتی زۆر ئەوێت. بەڵام هەوڵ ئەدەین رۆژ بە رۆژ پەرە بەم سایتە بەین تا ئەو رادەییەی هەرچی شیعر یاخود تێکستی گۆرانی هەیە لێرە بتوانین بیخەینە بەردەستان.

زۆر سوپاسی ئەو کەسانە ئەکەین کە لەگەڵماندا ماندوو بوون و هاوکارییان کردووین، بەکردار یاخود بە ووشە جوانەکانیان یاخود بە لایك و پشتگیری مەعنەوی.

دوا ووتەمان ئەوەیە، ئێمە لە درووستکردنی ئەم سایتە تەنها مەبەستمان خزمەتکردنە بۆیە ئەگەر هەرکەسێكی پەیوندی دار بەم بابەتانەی لەم سایتە دایئەنێن گلەیی هەیە ئەتوانێت لە رێگای سایتەکەوە پەیوەندیمان پیوە کات و گلەێیکەی ئەخەینە سەرچاومان و بەدەمێوە ئەچیین.

ستافی سایتی تێکستی گۆرانی

لۆگۆی تێکستی گۆرانی

Print Friendly, PDF & Email