Amjad Bechara – Aqlm Roy La Dast Chu

Amjad Bechara

ئەمجەد بێچارە – عەقڵم ڕۆیی لەدەست چوو

عەقڵم ڕۆیی لەدەست چوو
عـــومــری شیــرینم بـەبـادا
هـۆشــم بــە چــاوی تۆیە
ئەی وەی ئەی زوڵمە زادە
ژیـانـم پـڕ لـــە ڕەنـجـە
ئـەی پـڕ لـە نـا مورادی
بـەهەڵکەوتیش نەهاتم
گیانە من توشی شادی
ــــــــــــــــــــــــــ
پاش چەن ماچ و گفتو گۆ
چـەن مـاچ کردنی لێوی تۆ
خۆ مـن بەچاوی خۆم دیم
کـە بێوەفا بووی ئەتۆ
نامەکان هاوار دەکەن
باسی بێ وەفادەکەن
هەموویان وا دەگریێن
دووعـا لە یارم دەکەن
ــــــــــــــــــــــــــــ
جـار جـار گـەر یـادت دەکـەم
لە یادت خۆم مەست دەکەم
بـە کـۆڵـانتـان دا دەڕۆم
بە بەندان بانگت دەکەم
تۆش نایەیتە بەردەرگا
جـارێک ناڵێی مەرحەبا
خۆ من بەچاوی خۆم دیم
ئـەڵـقـە تـازەکــەی کـابـــرا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
قسەی تۆم وا هەرمایە
والـەنـاو گوێی من دایە
ڕۆژی سەدجار دەتفەرموو
مـێـردی ناکـەم بەو خوایە
ئێکچێ بۆ چی مێردت کرد
ئـەمـنـت وا زوو لـەیاد کرد
خـوایە عــەقم بستێنی
یارمە ڕوو ڕەش بمێنی

Print Friendly, PDF & Email

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.