Najmadin Xulami – Chak Halgri Xakekm

Najmadin Xulami

نەجمەدین غوڵامی – چەك هەڵگری خاکێکم

چەك هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە

گەر عومر بدا ماوە ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بەشەڕدێم و پیاوانە ئەبێ بمرم

ئەی دوژمنی ماڵوێران زۆر وەختە کە ئەم شێلی
گم نابیت لە بەرچاوم نارویتو بەجێم بێڵی

هەرچی کە هەبوو بردت چی ماوە هەڵی لووشی
ئەی گورگی زیان دیدە بۆ هێندە دڕوتووشی

گەر بمدەنەبەرگولە ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی تاڵانکەر ئەستاندنی بڕوامە

خوێناوی لەشی خەڵکە بابۆڵەی دەسی ڕۆڵەت
ئەی لاوی شەهیدی کورد ئەستێنین هەق و تۆڵەت

ئەم ڕێگەیە گرتومە دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە یا مەرگ و فەنابوونە

چەک هەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە

Print Friendly, PDF & Email