Bahjat Yahya – Dw Maly Kochary

بەهجەت یەحیا

بەهجەت یەحیا – دوو مەلی کۆچەری

هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
موزيك ئارام سردار

عەشقی تۆ نرخیدا بەژیان و عومرم
تۆ ھەناسەی ئەمژێنی تاکو نەمرم
قوربانیدان پەیامی ئەویندارانە
کێ وەك من قوربانییە بۆ ئەومەیدانە

وەك دوومەلی کۆچەری لەشەقەی باڵبەین
لەئاسمانی ئەوینا دەوارێ ھەڵکەین
سنوور ئەبڕین عاشقبوون تەنھا جارێکە
سنوور ھیچ نیە دەستکردی زۆردارێکە
حەزرەتی عەشق بۆخۆی با لەگەڵمانبێ
تائەگەینە ترۆپکی داستانێکی نوێ
ئێمەش ئەبینە مێژوو ھەروەك زین و مەم
تادنیا دنیایە باسئەکرێین دەماودەم

لەپێناو ئەو پەیامە بەخشیم ژیانم
بۆیە عەشق بۆتە ناوبانگ و نیشانم
یان سەرمەستی ئەوین بووم یان دیلی جوانی
تەمەن ھات و تێپەڕی بەخۆم نەزانی
ژیان زۆر کورتە تەنھا ھەر چەند ساتێکە
ئەوین جوانی کرد دەنا مەرگەساتێکە
تاچەتری خۆشەویستیم نەبێتە سایەت
وشکەساڵیی ڕۆحی من کۆتایی نایەت

Print Friendly, PDF & Email