Amanj Yahya -Tenhayî

Amanj Yahya

ئامانج یەحیا – تەنهایی

تێکست: ئەحمەد محـــــەمەد
میلۆدی: ئامــــــانج یەحیــــــــــا
مۆزیك: گـــــۆران کامیــــــــــل

لە ناو سەرنجی ژینی تەماوی
هەناوم وێڵە هاوڕێــی تەنهایی
رێگای شیرین و تاڵیـــم بڕیوە
مەلی ئاواتــــم لە دڵ تەریـــوە

لالەی بەهــــــارو هەوری پڕ باران
وەكو عومری من گشتی هەڵــوەران
داری خۆزگەی دڵ گولێکی نەگرت
شەو چرای روونی لەمن هەڵنەکرد!
رێگای شیرین و تاڵیـــم بڕیوە
مەلی ئاواتــــم لە دڵ تەریـــوە

دوا بەفری سپی بەسەرما باری
چی بکەم هەتاوی ڕۆناكم نەدی
دێتەوە یادم عومــــری ڕابردوو
ئومێدی وەری ڕۆژی لە دەستچو
رێگای شیرین و تاڵیـــم بڕیوە
مەلی ئاواتــــم لە دڵ تەریـــوە

Print Friendly, PDF & Email