Hamid Osman – Ahang 

Hamid Osman

تێکست : ئارش عوسمان

ئاهەنگەو شاییە و چەپڵەیەو گۆرانیە
شایی تۆ لێ نەبێ بۆم من گریە و زاریە
بە گوفترای دیار شازادەی سلێمانیە
پێم ووت قوربانت بم ئەو دڵم بۆت دیاریە
دەواو دەرمانم تۆی کەنیشکەکەی ڕۆژهەڵات
کراماشانی یا سەقزی بۆکانیت یان مهاباد

گەرکمە بێمە داوات ڕۆح شیرینەی لێو نەبات
قوربانی بالاکەت بم دڵم بۆت دیاری و خەلات
بۆچی وا بێ خەبەری بۆچی نامە نانێری
تۆ کیژی کامە شاری کرکوكی یان هەولێری
ئاهەنگەو شاییە و چەپڵەیەو گۆرانیە
شایی تۆ لێ نەبێ بۆم من گریە و زاریە

کێ وەك من بۆ چاوی تۆ ئاوا بۆتە مشتری
جل کوردی لەبەر کردوە تارای کردۆتە سەری
گرمیانی یان کوێستانی بۆ نامەکر سازی
لە ناو کچانی دونیا بە تەنیا هەر تۆ شازی
ئاهەنگەو شاییە و چەپڵەیەو گۆرانیە
شایی تۆ لێ نەبێ بۆم من گریە و زاریە

Print Friendly, PDF & Email