Navid Zardi – Sheren Sawza

Navid Zardi

نەڤید زەردی – شیرینە سەوزە

Lyrics & Melody: Folklore & Navid Zardi

Arrangement: Kostas Karagiozidis

شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی ناو کوردەواری
دەست خە ناو دەستم تاقانەی شاری
بەس خۆم ئەزانم چەندە نازداری

ئەمشەو هی هەردووکمانە
زاواو ئەو بووکە جوانە
میوانیش لەسەر ئەو چاوانە
گرمە گرمە لەو کوردستانە

من و تۆ لێك دێنەوە
دڵ یەك ئەکەینەوە
بە عیشقی و خۆشەویستی
یەکتری ئەبەینەوە
بۆ هەر ڕێك هەنگاو بنێن
هەر بە یەك ئەگەینەوە
لە دڵ تەنگی یەك دەگەین
دڵ یەك ئەدەینەوە

شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی ناو کوردەواری
دەست خە ناو دەستم تاقانەی شاری
بەس خۆم ئەزانم چەندە نازداری

خەم و خەفەت بە لاوە
من تۆم بۆ خۆم داناوە
هەمووی سەری سووراماوە
ئەلێن چۆن کەوتیتە ئەم داو
نازانن کە ئەم دوو چاوە
ئاگریان لە من بەرداوە
من دڵم بەس بە تۆ داوە
بۆیە شاییە لەم ناوە
قەدەرمان ئەوە بوو
من زاوا بم تۆ بووك
یەك و یەك پێکەوە
لەمڕۆوە بووین بە دوو
چەند خۆشە ئەم هەستە
کە گێشتم من بە تۆ
چی ئەبێت با ببێت
دانابڕم من لە تۆ

شیرینە سەوزە دانەی هەناری
کیژە جوانەکەی ناو کوردەواری
دەست خە ناو دەستم تاقانەی شاری
بەس خۆم ئەزانم چەندە نازداری

Print Friendly, PDF & Email