Nariman Baban – Stun

Nariman Baban

نەریمان بابان – ستوون

تێکست: نەریمان بابان

پێم بڵێ منت بیر ماوە؟
یان شێوەم، شێوەم گۆڕاوە؟
ئەی دەنگم، دەنگم ناناسی؟
یان ئەویش وەك خۆی نەماوە

ھەزاری وەك من بەرامبەر
گڕی ئەشقت بەرگەناگرێ ئەیسوتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان
یەخەتەگرێ بە ناھەق ئەوفەوتێنێ

درەنگ بوو زانیم لە کەنارا جێماوم
فرمێسك وەکو خوێن وەکو خوێن دێ لە چاوم
دە پێم بڵێن چۆن خەمەکانم لەبیرکەم
ئەبێ ئیتر من ھەمووی وەك یەك سەیرکەم

ئەشێ ئیتر ئەوی جوان بێ لە دڵما دەریبێنم
ئازاری ئەو فێریکردم لە جێی گوڵ ڕق بچێنم

ھەزاری وەك من بەرامبەر
گڕی ئەشقت بەرگەناگرێ ئەیسوتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان
یەخەتەگرێ بە ناھەق ئەوفەوتێنێ

چۆنی بێدەنگ کەم گڕ و کڵپەی دەروونم
ھێندە بێزارم پەشیمانم لە بوونم
بۆ ھەر کوێ ئەڕۆم ھەمووی دەرد و بەڵایە
پەنا بۆ کێ بەم پەنای من تۆی خودایە
لە باوەشی ئەم شەوەدا تەنیام و دەرمبێنە
بەسە ئیتر بەرگەناگرم بۆ ئاسمان بمفڕێنە

ھەزاری وەك من بەرامبەر
گڕی ئەشقت بەرگەناگرێ ئەیسوتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان
یەخەتەگرێ بە ناھەق ئەوفەوتێنێ

Print Friendly, PDF & Email