hamid hamidi – Sirwan Xaribem

حەمید حەمیدی

حەمید حەمیدی – سیروان غەریبم

سیروان غەریبم قەدرم بزانە

دەردی غەریبی گەلێ گرانە
براکانم کەسەکانم دوورم لێتان
بەڵام بۆ ھەمیشە لەگەڵتانم

قورئانێ بێنە بیخە داوێنم
لە تۆ زیاتر کەس نالاوێنم
چەم پەی فەرش پات موژەش چون خارەن
بەڵام چێش کەرۆ چارش ناچارەن

ھەر بای کی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ

کاشکی ڕۆژ ئەزەڵ نەبوای بە یارم
نەبوای بە باعیس دڵی خەمبارم
خەرمانی خەمان ھا وە کەلباوە
شەنکەر یەکێکە دوو شەن وە لاوە

ھەر بای کی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ

قەتارێ بێنن خەمانم بار کەن
لە شاری سنە دۆس خەوەردار کەن
وە ھەر حاڵێ بۆ شەو بە ڕۆ بەروون
ئەی خوا سا مەرگێ سەحەر چێش کەروون

ھەر بای کی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ

کەوتووەتە بەینمان حەوت کەش و حەوت کۆ
مەگەر بای شەماڵ بمگەینێ بە تۆ
قەسەمت ئەدەم بە زات ئیلاھی
وەسڵ دۆس خۆشەن یا گەنج شاھی

ھەر بای کی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ

Print Friendly, PDF & Email