Rebuar Bangina – Bo Kochi Azizan

Rebuar Bangina

ڕێبوار بەنگینە – بۆ کۆچی ئازیزان

بۆ کۆچی ئازیزان …

نوێترین کاری هونەریم ( بۆکۆچی ئازیزان)..
ھۆنراوە : بەندی عەلی
عوود : نیگار بوبان
وتنی :رێبوار بەنگینە
میکس و ماسترینگ و ڤیدیۆکلیپ : فریا کاڵێ
 

گوڵەکان ، بێ پاییز وەریـن
دڵـەکان ، یەخچاڵی خەمن
ژیـان ، بێ ڕەنگە بێ یاران
دیدەکان ، نغرۆی ماتەمـن
ڕەفیقان بێ خەبەر ڕۆیشتن
وەك پۆلە ئەسـتێرەی کـشـاو
بـێ دەرفـەتــی ماڵئـاوایـــی
لە نیگایـان تێـر نەبوو ، چاو
وەك ئەوەی لەخەممان کەم بێ
بەفری خەمەو لەخەم بــارە
گڕی ناخمان گەییە ئاسمان
فەلەك .. تۆفـانی هـاوارە !
گوڵەکان ، بێ پاییز وەرین
دڵمان بۆ یاد بوو بە گوڵدان
کۆچ ئارام و گەردن ئازاد
دوا مەنزڵیشـیان ، چراخان .

 

 

Print Friendly, PDF & Email