Shawkat Rashid – Zor Dameka

Shawkat Rashid

شەوکەت ڕەشید – زۆر دەمێکە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانم یاری جوانم بێتەوە
نووری چاو و هێزی ئەژنۆم تینی گیانم بێتەوە

زۆر بە ئێشە دەردی دووری جەرگی پارە کردووم
خوایە زوو دکتۆری زامی پڕ لە ژانم بێتەوە

وا سوپای غەم لە سەر دڵما خێوەتی داکوتاوە
بۆچی کانی ئەو باڵایە قارەمانم دێتەوە

مۆڵکی دڵ وێرانە بێ تۆ مەرحەمەت کە زوو وەرە
پەڕێشانە سەرگەردانە چاوەڕوانە بێیتەوە

Print Friendly, PDF & Email