Shawkat Rashid – Aw Chawanai

Shawkat Rashid

شەوکەت ڕەشید – ئەو چاوەنەی

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کل و دەرمان ئەیڕازێنی
هەستی شاعیر ئەبزوێنی
دڵی دڵدار ئەتەزێنی
ئایە ئۆیە سەرمەیە و باڕۆیە
من میلم لە تۆیە لەو كچە جوانە کۆیە

غەمزەی چاوی گەش و مەنگت
خۆنچە گوڵی دەمی تەنگت
باڵای ڕێکو شۆخ و شەنگت
پێکەنینی پڕ ئاهەنگت

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کل و دەرمان ئەیڕازێنی
هەستی شاعیر ئەبزوێنی
دڵی دڵدار ئەتەزێنی
ئایە ئۆیە سەرمەیە و باڕۆیە
من مەیلم لە تۆیە لەو کچە جوانە کۆیە

ئاهەنێگێك دێتە کایەوە
بە سۆزی ئاهی ئایەوە
بە دەنگی عود و نایوە
بە سازو مۆسیقایەوە

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کل و دەرمان ئەیڕازێنی
هەستی شاعیر ئەبزوێنی
دڵی دڵدار ئەتەزێنی
ئایە ئۆیە سەرمەیە و باڕۆیە
من مەیلم لە تۆیە لەو کچە جوانە کۆیە

بە مەستی دوو چاوی گەشت
بە گۆنای ئاڵی پێ ڕەشت
بە زولفی زێرینی گەشت
بە قەترانی خاڵی ڕەشت

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کل و دەرمان ئەیڕازێنی
هەستی شاعیر ئەبزوێنی
دڵی دڵدار ئەتەزێنی
ئایە ئۆیە سەرمەیە و باڕۆیە
من مەیلم لە تۆیە لەو کچە جوانە کۆیە

Print Friendly, PDF & Email