Tepi Baban 1992 – La Awenai Chawakanta

تیپی بابان

تیپی بابان ١٩٩٢ – لە ئاوێنەی چاوەکانتا

وتنی: سەرباز و نەریمان بابان

لە ئاوێنەی چاوەکانتا دەشکێتەوە وێنەی دڵم
جار جار لە خۆم بایی ئەبم ئەڵێم ئیتر منێش گوڵم.

لە شوێن پێتا خۆم گرتووە تۆش لە خۆما ئەپەرەستم
لە شێوەتا ڕەنگم هەیە هەمووی خۆتە هەست و نەستم

من ئەو باخەم لێم ببارێیت ھەر خۆم ئەبم بە ھۆنراوە
بە ئاوازا دێمە خوارێ وەكو تاڤگەی ئەو بەفراوە

لە خولیاما شیرینێکی هەزار بێستون لە رێتایە
ئەگەر بێتو دەست بەرداربم بەکێ ئەڵێی کە ڕەوایە

بمگرە خۆت وەك ناوی خۆت بەرم مەدە بەر پێم لێژە
پێکی هیوام دانەناوە گیانە زۆر حەیفە مەیڕێژە

 

Print Friendly, PDF & Email