Dana Chaw Sheen – Sali Tanha

Dana Chaw Sheen

دانا چاوشین – ساڵی تەنها

هۆنراوەی: اسماعیل ساڵح 
ئاواز: دانا چاوشین
میوزیك : براهیم غەریب و بەختیار بەکر

 

سەری ساڵە و منی تەنها جێگەم پەنا دیوارێکە
دڵی عاشقی بریندارم ئێستا وەکو رێبوارێکە
دلۆپ دلۆپ وەك باران فرمێسکی سەرم ناچێ
چەندین ساڵە دلێ نامۆم وەك شووشەی بادە ئەشکێ

خەم هاوڕێمە ئەی ئازیزان لە شەوانی دووری یارم
نازانم کەی بارانی من ئەبارێت و دێ بەهارم
بەسە دووری شۆخی جوانم تامەزرۆم من بۆ دیدارێك
غوربەت کوشتی خۆشی ژینم ئاسمان هاکا هاتە خوارێ

وەرە گیانە با خەمێكی گەورەی وەها دڵـم نەکوژێ
وەرە گیانە لەوە زیاتر با فرمێسکی چاوم نەڕژێ
ئەترسم من وەکو باران کۆتایی ئاوینم خەم بێ
گۆری تەنیای تۆ بەرێ و کۆرپەی عەشقم مەینەتی بێ

 

Print Friendly, PDF & Email