Zakaria – Basar Hati Dldari

Zakaria

زەکەریا – بەسەر هاتی دڵداری

ئاواز و دابەشکردنی: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو

بەسەرهاتی دڵداری بۆتە باسی ئەم شارە
هەمو خەڵك ئەیزانێ بێ وەفابووی ئەم جارە

دڵی منیش مشتێکە توانای ئازارت ناکا
خۆشم لێرە ئاوارەم وازم لێبێنی چاکە

گریان لە گیانی مندا لە دوای تۆ وەك بارانە
ئەزانم رۆژێ ئەمرم هەر بەو ئیشقەی جارانە

ئیشقی من داستانێبوو ئاخ هەمو کەسێ پێی زانی
کەچی تۆ خستە ژێر پێت خۆشم بوم بە قوربانی

Print Friendly, PDF & Email