Hasan Zirak – Amenea u Amen

Hassan Zirak

حەسەن زیرەك – ئامینێ و ئامین

ڕادیۆی کرماشان 

ئامێنێ و ئامین وەی دەردم تاوتاوە
شەو لە ناڵای من هەی سیروان بێ ئاوە

ئەوا مانگ هەڵات وەی دای لە ناو هۆبە
ماچ کردن خۆشە،وەی نۆبە بە نۆبە
ئامێنێ و ئامین وەی دەردم بووە کافی
بۆچیم دەکوژی هەی بەبێ ئنیسافی

ئەوا مانگ هەڵات ئای دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشم وەی بەرگی عەبداڵی
شل شل دەیپێچـم وەی پەنجەی نەناڵێ
ئامێنێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
قۆڵەکەت دانێ، بیکە بە سەرینم
ئامێن تاقانە وەی مەرگت نەبینیم
چونکی تاقانەی وەی مەرگت نەبینیم

ئەوا مانگ هەڵات وەی دای لە پردی سوور
چێ ژوان جاڵی یە، بۆچ نەهات قەد بلوور
ئامینێ و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
ریشوەی شەدەکەت وەی عەرزی دەماڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵێن ماڵێ
خەتای من نی یە وەی دڵ بۆت دەناڵێ

ئەوا مانگ هەڵات وەی مانگ خەیلی بەرزە
دۆست و دەزگیران ئەی هەر ئەمشەو فەرزە
ئامێنێ و ئامین هەر تۆی دنیا و ژینم
قۆڵەکەت دانێ، بیکە بە سەرینم
چونکی تاقانەی وەی مەرگت نەبینیم
ئامێن تاقانە وەی مەرگت نەبینیم

ئەوا مانگ هەڵات وەی مانگی یەك شەوە
ئەوا مانگ هەڵات وەی مانگی دوو شەو
لە کێو و شاخان هەی چریەکی کەوە
لە کێو و شاخان هەر چریەکی کەوە
ئامینێ و ئامین بە تۆ دەڵێن کاڵێ
هەستە با بڕۆین بەجێ بێڵێن ماڵێ
خەتای من نی یە وەی دڵ بۆت دەناڵێ
ریشوەی شەدەکەت وەی عەرزی دەماڵێ

 

Print Friendly, PDF & Email