Barham Hasan – Amshaw Negat

Barham Hassan

بەرهەم حەسەن – ئەمشەو نیگات

ئەمشەو نیگات تەرماییە لە ژوور سەرم سەما ئەکا
دڵم دەروێشی تەکیەتە لە خانەقا دوعا ئەکا

خەفەت مەخۆ تەمەنێكە لە یەکی دوورکردینەوە
ڕۆژێك دا دێ وەكو جاران بە یکەتر شاد ببینەوە
کەس شك نابەم بێجگە لە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ
ماڵی تەنیایم خامۆشە وا خەریکە هەرەس دێنێ

هەرچەند ئەکەم دەنگێك نیە سەبووری بێت بۆ گشت گیانم
گۆچانێك بێت بۆ ماندوێتم دەستم بگرێت بۆ هەڵسانم
لەو ڕۆژەوەی کە ئاشنات بووم هەر ناوی تۆم لەسەر دەمە
خوا ئەزانێ حەزی ئێمە وەك عەشقەکەی وەلی و شەمە
کەس شك نابەم بێجگە لە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ
ماڵی تەنیایم خامۆشە وا خەریکە هەرەس دێنێ

با پێکەوە لەم ژینەدا تروسکەی حەز و هیوا بین
بۆ یەك بژین بۆ یەك بمرین هەڵگری ئاڵای وەفا بین
ئەوسا ژیان بەهەشتێكە من و تۆ تیایا ساوا بین
لە ئامێزی یەکتریدا تا دنیا مابێت پیر نابین
کەس شك نابەم بێجگە لە تۆ لەم شارەدا بملاوێنێ
ماڵی تەنیایم خامۆشە وا خەریکە هەرەس دێنێ

وەرە گیانە بە کامیرای ئەو ڕۆخسارە کزو ماتم وێنەی زەردم بگرە
لە ئەلبومە شێواوەکەی پەڕەی دڵدا بۆئەبەدی هەڵیبگرە
گیانە من کەشکۆڵی غوربەتم لە شانە و ئەم وەسێتەت پێ ئەسپێرم
لە گەڵا رێزانی تەمن بێت ئیتر نەتوانم لە دووریشەوە نامەیەکت بۆ بنێرم

 

Print Friendly, PDF & Email