Bahjat Yahya – Xoshawestakam

bahjat yahya

بەهجەت یەحیا – خۆشەویستەکەم

ئاواز و هۆنراوە: بەهجەت یەحیا
موزیك : ڕزگار حەمە ڕەئوف
ساڵ: ٢٠١٥

هیچ جوانییەك ناگا بە تۆ، نییە وەکوو تۆ خانومان
جەستەم لە هەرکوێ ژیابێ، هەستم لای تۆ بووە بە گیان
خۆشەویستەکەم، خۆشەویستەکەم کوردستان
خۆشەویستەکەم، خۆشەویستەکەم کوردستان

لەبیرت دێ ئەنفال کرایت، کەس فرمێسکی بۆت نەباران
ئێستاش باڵات هێندە بەرزە، ناوت دێنن هەموو گەلان
خۆشەویستەکەم، خۆشەویستەکەم کوردستان
خۆشەویستەکەم، خۆشەویستەکەم کوردستان

ئەڵێی بەتەنها هی منیت، یان هەر من کوردم لە جیهان
هێندە بە ڕۆح عاشقت بووم، ڕووناکیی ناخم نیشتمان
خۆشەویستەکەم، خۆشەویستەکەم کوردستان
خۆشەویستەکەم، خۆشەویستەکەم کوردستان

 

Print Friendly, PDF & Email