Rozh Karim – Hewa

Roj Karim

ڕۆژ کەریم – ھیوا

تێکست: مازیار فایەق
ئاواز و موزیك و وتنی: ڕۆژ کەریم

خوایە ئێستا دڵ بە ھیوا
ڕوو لە ئاسمان تکا ئەکەم
میھرەبانیت ببارێنە
بۆسەر خاك و وڵاتەکەم
بێناز بووە چۆڵ ئەنوێنێ
کش و مات سیمای شارەکەم
ڕەنگی نییە وەکو جاران
نەورۆز و ڕووی بەھارەکەم

خوایە ئاھ و ھاوارەکانم ببیستە
ھەرچی دۆست و کەسوکار و خۆشەویستە
بارانی سۆز بەسەریاندا ببارێنە
وەك ھەمیشە میھرەبانی خۆت بنوێنە

خوایە ڕوحمێ خوایە ڕوحمێ
خوایە ڕوحمێ ببارێنە

 

Print Friendly, PDF & Email