Nasri Razazi – Xom Kora Karwani

Naser Razazi

ناصری ڕەزازی – خۆم کوڕە کاروانی

خۆم کوڕە کاروانی، شەو بە بارەوە
سەرخەو دەشکێنم بە لای یارەوە
بە لای یارەکەی وەفادارەوە
ئەڕۆم ئەپێوم شیو و هەرد و دۆڵ
بۆ نەونەمامی ناسك و خڕ و خۆڵ

ڕێگام زۆر دوورە وام بە هەردەوە
وام بە پەژارە و ئاخ و دەردەوە
خەم و پەژارەش لە بەختی شەڕمە
وەك پەڵەی پایز ئەڕژێ بە سەرما

ئەترسم بمرم لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە
نەبینم باڵای یاری وەفادار
ببمە خۆراکی مەل و مۆر و مار
ببمە خۆراکی مەل و مۆر و مار

Print Friendly, PDF & Email