Karwani Ney – Yadi Jaran

Karwani Ney

کاروانی نەی – یادی جاران

تێکست: ڕەوف مفتی زادە
ئاواز: فۆڵکلۆری بەختیاری
موزیك: کاروانی نەی
پیانۆ: شوان ئەکرەم

خۆزگەم بە جاری جاران لە دەشت و هەواران
لێوم بە پێکەنین بوو لە کۆڕی دۆست و یاران
یار بە غەمزەو ناز دەهات شێتی غەمزەو نازی بووم
لێم زیز دەبوو دەتۆرا دێوانەی تۆرانی بووم
داخەمە عومری لاویم بەسەر چوو
پیری هات و جوانیم بەسەر چوو
هێزی گیان و هەوای دڵ نەماوە
سەردەمی هەرزەکاریم بەسەر چوو

ئێستا بەیادی یارم دائەنیشم ئێواران
سەرخۆش ئەبم لە یادی دەچمەوە جاری جاران
فرمێسکم وەکو رووبار ئەسرینەو ئەسرین باران
خەێاڵ و بیرم ئەڕوا بۆ ئەوسا یادی یاران
داخەمە عومری لاویم بەسەر چوو
پیری هات و جوانیم بەسەر چوو
هێزی گیان و هەوای دڵ نەماوە
سەردەمی هەرزەکاریم بەسەر چوو

کە ڕۆشت چاوی داپۆشی چەن خۆشە فەرامۆشی
لەگەڵ شەوا ڕێ ئەگرین دوور لە خەو وخامۆشی
خاو لە چاوم نامۆیە ئەکەومەوە مەدهۆشی
تا بەیانی مەست ئەبم فێربووم بە بادە نۆشی
داخەمە عومری لاویم بەسەر چوو
پیری هات و جوانیم بەسەر چوو
هێزی گیان و هەوای دڵ نەماوە
سەردەمی هەرزەکاریم بەسەر چوو

 

Print Friendly, PDF & Email