Zhena Saqzi – Bulbuli Dll

zhena saqzi

ژینا سەقزی – بولبولی دڵ

 

بولبولی دڵ تا قیامەت لەسەر شاخت هەڵنا فڕێ
هیچ خەم نەخۆی ئازیزەکەم هیچ کەس جێگای تۆ ناگرێ

ڕۆژ هەتا شەو ئازیزەکەم تاسەت ئەکەم بە گیان و دڵ
قەدەر وای کرد چارەم نە بوو پێشکەشت کەم بە خاک و گڵ

چ بەندینخانەیەکە ژین چ تاریک و ڕەشە دونیا
هەموو کاتێ سەد جار ئەمرم دونیا کۆتای بێ بریا

خۆر کە هەڵ هات چاوم هەڵدێ دەڵێم ئەمڕۆ هەر دەنگت دێ
چاو ئەگێڕم دیارت نی یە ڕەبی چاوانی من کوێر بێ

خودایە ڕۆژی لاویم ڕۆی سوتانمی عشقی سەنعانی
بڕا جەرگم نەما تاقەت دە بەس بێ عشقی زیندانی

هەرگیز نایەڵم کەسێک لە دڵی من جێگەی تۆ بگرێ
هەرگیز نەمبینی لێوی پێکەنینی جوانی تۆ

Print Friendly, PDF & Email