Neshtmani Wn – Rebuar Bangina

Rebuar Bangina

ڕێبوار بەنگینە – نیشتمانی ون

نیشتمانی ون
هۆنراوە : سەلام عوسمان
میلۆدی و وتنی : ڕێبوار بەنگینە
میوزیك : فریا عومەر
میکس وماسترینگ : میران میرانی

ئەم شارو گوندوخاکە
بۆتەکاڵای بازرگان
بۆتە ماڵی سیخوڕیی
خرایە دەست دوژمنان

ئیمڕۆی خۆتان ئەبینن
بوون بەگەورە بازرگان
بوون بەجەردەی بێ ویژدان
تاڵانکەری نیشتمان

ئیستاش شۆڕشتان بیرە
کوانوی خەبات بەرخودان
خوێنی شەهید ئەبینن
بەتەوێڵی چیاکان

ئێوە پێشمەرگە نەبوون
روی ڕاستیتان حەشاردا
پیرۆزی ئێمەتان کوشت
تاریکیتان بەشاردا

دەنگ لەقوڕگمانا کپ کەن
ئەم دەنگە ناڕازییە
ئێوە ئینسانتان سوك کرد
ژینمان نایەکسانییە

دەستی رەشی گەندەڵی
ماف وبژێوی بردین
روخا نیشتمانی جوان
گەندەڵکار حوکمی کردین

Print Friendly, PDF & Email