Jamshid – Ey Khoda

jamshid

جەمشید – ئەی خودا

تێکست: شارۆخ هەورامی
میوزیك: جەمشید
ئەڕەینجمێنت: كازیم عەلیمی

ئەمان، ئەمان، کەسم ئای، برام ئای
ئەی داد، ئەی داد، کەسم ئای، برام ئای

من بە کێ بێژم خەمم خەمخوراکەم لێ گوم بووە
بێ دڵم، بێ تاقەتم، دڵدارەکەم لێ گوم بووە
ڕوو بە شاخ و داخی غوربەت، بێ وچان دێم و ئەچم
هیچ که نامناسێت ئەمن کێم، شارەکەم لێ گوم بووە
ئەی خودا، ئەی خودا، ئەی خودا
ئەی خودا، ئەی خودا، ئەی خودا

کۆترێکی دەستەمۆی ناو دەستی دڵدار بووم و چووم
ئێسته بێ لانەم گوڵی خۆم، یارەکەم لێ گوم بووه
بێ نەوایەک هەر گوڵێکم، بێ سەفایەک هەر دڵێک
بولبولی بێ دەنگم و هەوارەکەم لێ گوم بووە
ئەی خودا، ئەی خودا، ئەی خودا
ئەی خودا، ئەی خودا، ئەی خودا

من پەپولەیەکم بە دەم سنجاخی تیژی ڕۆژگار
هەم لە نێو دەفتەرێک گوڵزارەکەم لێ گوم بووە
بێ نەوایەک هەر گوڵێکم، بێ سەفایەک هەر دڵێک
بولبولی بێ دەنگم و هاوڕێکەم لێ گوم بووە
ئەی خودا، ئەی خودا، ئەی خودا
ئەی خودا، ئەی خودا، ئەی خودا

Print Friendly, PDF & Email