Aras – Xapa Gyan

Aras xapa

ئاراس – خەپە گیان

سکاڵای دڵی خۆم
بۆ تۆ دەکەم
هاوڕێی جێگر
خۆشەویستەکەم

گیانە هەر تۆی
گیانە هەر تۆی
خۆشی ژیانم
کێ جوانتر لە تۆ
هاورێ گیان تۆ
تا دەمرم گیانە
هەتاوی ژیانم تۆی

هۆی هۆی هۆی چەن خەپەیە
خەپە گیان بووخۆم!
رووت وەك رووی ئەو مانگەیە
جوانێکەت بێ وێنەیە
لووت قنج و روومەت ئاڵێ
زۆر جەنگی لێو بە خوماری
سەیرت وەك هەورە تریشقە
ئەیدات لە دڵ ئەم تیشکە
رۆح سووك نەرم و نیانی
کوڵم سووری خەپانی

خەپە گیان بۆخۆم
هێ ی ی ی یا
خەپە گیان بۆخۆم

بەلەزەت و جوانی
بەساقو بم خەپە گیان
هەر دیدنی تۆ
چاوم تێر ئەکا
ئای خەپە چەنێ زۆرزانی
باوکەڕۆ چەندە فێڵزانی
سوێند دەخۆم بەخوا
هەر ئەوخۆم گیانە

خەپە گیان بۆخۆم
هێ ی ی ی یا
خەپە گیان بۆخۆم

ئەم ئاوازە خۆشە
هۆنراوەکەی زۆر خۆشە
چونکە لە سەر تۆیە
کەم و کورتی نیە
ئەگەر بە دلیشت نیە
هیچ دلگیر مەبە
چونکە خۆشەویستی
ماچێکەم پێ بە

Print Friendly, PDF & Email