Tara Rasul – Daya Daya

Tara Rasul

تارا ڕەسول – دایە دایە

دایە دایە، دایە دایە
شەوانێکە پەپولەی خەو نیگەرانە
دایە دایە، دایە دایە
شەوانێکە پەپولەی خەو نیگەرانە
دیدەو دڵە بچکۆلەکەم وەكو هەورێ لە بارانە
دایە دایە، دایە دایە…..دایە
شەوانێکە پەپولەی خەو نیگەرانە

دایە دایە بارانی دڵ سرودیکە گریانێکە
ئەویش وەكو من کەشتی نوحە ویڵی دەستی زریانێکە
دەسا دایە دەدەی دایە…. دایە
شەوانێکە پەپولەی خەو نیگەرانە
دایە دایە زوێر مەبە ئەگەر بڵێم حەزم وایە
لێت بپرسم دەنگی بابە بۆچی ئەڵێ هاوڕێی بایە
تاوێ دەشت و سنوور ئەبڕێ تاوێ وونی بێ دەنگیە
دەسا دایە دەدەی دایە…. دایە
ماڵێ بابە لە کام لایە؟
دەسا دایە دەدەی دایە…. دایە
ماڵێ بابە لە کام لایە؟

منیش وەکو هاوڕێکانم ئەم ئێوراە بابەم ئەوێ
لە هەر کوێیە سیماو ڕەنگو نازو ماچ بابەم ئەوێ
ئاخۆ ئێستا ئەویش وەك من بۆ هەواڵێ شلی ڕێیە؟
دەسا دایە دەدەی دایە، تاوێكی تر کاتی خەوە
ئەم بێدەنگیەو خەمی منە، یاخود خەمو یادی ئەوە

دەسا دایە، دەدەی دایە
دەنگی بابە، دەنگی بابە بۆچی نایە؟
ماڵی بابە، ماڵێ بابە لە کام لایە؟

 

Print Friendly, PDF & Email